پۆلیسی خانەقین ھاتوچۆکردنی ماتۆڕسكیلی قەدەغە کرد

پۆلیسی خانەقین ھاتوچۆکردنی ماتۆڕسكیلی قەدەغە کرد
بەشی پۆلیسی خانەقین بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆی ماتۆڕسکیلی لە شەواندا، دەرکرد.

لەڕاگەیاندراوێکی بەشی پۆلیسی خانەقین، بڕیاری دا: "ھاتوچۆکردنی ماتۆڕسکیل لە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەوەوە تا ٦:٠٠ ی بەیانی قەدەغە بێت".

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھەر خاوەن ماتۆڕسکیلێک سەرپێچی بکات، دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت.

بڕیارەکە لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا لە دەوروبەری خانەقین چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لەلایەن داعشەوە ئەنجام دران.











باسنيوز
Top