مەراسیم و یادی ئەنفال لە دێ بنەی گەرمیان بەڕێوە دەچێت
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کۆبونەوەکە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ یادی ئەنفال و پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ یادەکە بوو. سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "لەسەر داوای وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بۆ باشتر بەڕیوەچونی ئیش و کارەکانی تایبەت بەیادەکە لەماوەی ھەفتەیەکدا داواکاری و پلان و دەرخستەی یادەکە ڕەوانەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکەین".
سەڵاح کوێخا داوای کرد،سەرجەم بەریوەبەرایەتییەکان بەپیی ئەرک و پێگەی خۆیان ڕۆڵ بگێرن لەو یادەدا و پانتایی یادەکەش فراوانتر بکرێت و زانکۆی گەرمیان و بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان لەڕوی ھونەری و زانستییەوە لەچوارچێوەی دیبەیت و پێشانگا و کارە ھونەرییەکانی دیکەوە، یادەکە دەوڵەمەندتر بکەن.
نوینەری ڕیکخراوەکانی بواری ئەنفال و جینۆساید داواکاریی خۆیانیان لەیادەکەدا خستەڕوو و،
داوایان کرد بۆ کارکردن لەسەر بەدیکۆمێنت کردنی پرسی ئەنفال، زانکۆی گەرمیان سەنتەرێکی توێژینەوەی تایبەت بکاتەوە.
مەراسیمی سەرەکی و یادی ئەنفال ئەمساڵ لە (دێ بنە)ی سەر بە شارەدێ ڕزگاری لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوە دەچێت.
باسنيوز
