داعش هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی کەرکووک

داعش هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی کەرکووک
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەیەکی پارێزگای کەرکووک و ژمارەیەک سەربازی عێراقی کوژران.

بەپێی زانیارییەکان، چەکدارەکانی داعش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 17-2-2019، هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراقی لە سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک.

لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان چەکدارانی داعش و سەربازانی عێراقی، پێنج سەرباز گیانیان لەدەست داوە و چەکدارەکانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.










باسنيوز
Top