کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: بارودۆخی گرتووخانەکانی عێراق تادێ خراپتر دەبێت

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: بارودۆخی گرتووخانەکانی عێراق تادێ خراپتر دەبێت
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی رایدەگەیەنێت کە بارودۆخی گرتووخانەکانی عێراق تادێ خراپتر دەبێت.

هێمن باجەلان، کۆمسیاری کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بارودۆخی گرتووخانەکانی عێراق زۆر خراپە و بەردەەوام خراپتریش دەبێت.

هێمن باجەلان پێی وایە یەکێک لە هۆکارەکانی خراپبوونی بارودۆخی گرتووخانەکان و زیندانییەکان، دیارینەکردنی وەزیری هەرسێ وەزارەتی (داد، ناوخۆ و بەرگرییە).

ئەو کۆمسیارەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، هەرچی زووە وەزیری ئەو سێ وەزارەتە دیاری بکات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 24/10/2018 لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و 14 وەزیر لە کابینەکەی متمانەیان وەرگرت و هەشت وەزیریش بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، متمانەیان پێ نەدرا.










باسنيوز
Top