بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ: لابردنی خاڵە گومرگییەکان ئاسۆیەکی ڕوونی بازرگانییە

 بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ: لابردنی خاڵە گومرگییەکان ئاسۆیەکی ڕوونی بازرگانییە

ئەمڕۆ یەکشەممە سامان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان لە لە شارۆچکەی پردێ لە پرێسک کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بە چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە گومرکی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.



بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستان گوتی: "بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەکی کە پێشتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێرقادا بوو، بەداخەوە باجەکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و عێراق بەگشتی دای، بەڵام بەختەوەرانە دوێنێ شەممە 2019.2.16 وەکوو دوا کات بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارەی 13ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەموو ئەو بازگانە لابران و ڕێگاکان لەبەردەم جووڵەی بازرگانی و سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی وکردستاندا ئازاد کران".



سامان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم بڕیارە کارێکی شیاو و گونجاو بوو کە ئاسۆیەکی نوێ و ڕوون ئەخاتە بەردەم جووڵەی بازرگانیی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسێکی دیکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.2.17 خرانە بواری کردارەوە، ئەویش جێبەجێکردنی پێناسەی نوێی گومرگی بوو لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەنددا کە ئەم پێناسەیە نە ئەو پێناسەیە کە ڕابردوو لەلایەن ناوەند و هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ کراوە، بەو پێیەی کەلە سەرەتای ساڵی 2018دەرگاکانی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا کرانەوە و مێزی گفتوگاکن بوونە مینبەری چارەسەرکردنی کێشەکان، پرسی گومرگ وەک پرسێکی گرنگ لەسەر مێزی گفتۆگۆکان خراوەتە بەرباس و هەر لە سەرەتاوە لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنرا لە نێوان لیژنەی گومرگەکانی عێراق ق بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەریی ئەم پرسە.



هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران عێراق بۆ لابردنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دوێنێ خاڵ و بازگە گومرکییەکانی دهۆک بۆ مووسڵ، هەولێر بۆ کەرکووک و سلێمانی بۆ کەرکووک بە فەرمی لابران و جموجۆڵە بازرگانییەکان وەگەڕ کەوتنەوە بەبێ دانانی باجی گومرگی.



لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، چەندان خاڵی گومرکیی نایاسایی لە نێوان کەرکووک هەولێر، مووسڵ بۆ دهۆک و سلێمانی بۆ کەرکووک دانران و بە شیوەی نایاسایی باج خرایە سەر ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی کەلە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەکران و ئەمەش بارگرانیی بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان دروست کردبوو و نرخی کەلوپەلی زۆر بەرز کردەوە و ناڕەزایەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و سەرەنجام بەهۆی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر و ئەم پرسە چارەسە کرا.




باسنیوز
Top