نوێنه‌ری تره‌مپ سوپاسی مه‌سرور بارزانی ده‌كات

نوێنه‌ری تره‌مپ سوپاسی مه‌سرور بارزانی ده‌كات
جێمس جێفری نوێنەری تایبەتی سه‌رۆكی ئەمریکا له‌ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ھێشتا داعش ھەڕەشەی ماوە و پێشمەرگە تا ئێستاش رۆڵی مەزنی ھەیە لە رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشەکانی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ لە عێراق.

له‌ به‌رده‌وامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاتانی جیهان له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جێمس جێفری، نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌.
k24-
Top