مه‌سرور بارزانی: مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به چڕی له كۆبوونه‌وه‌كان باس كرا
له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له میونشن مه‌سرور بارزانی رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌كان چه‌ندین پرسی گرنگی ناوچه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان تاووتوێ كرد.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان, راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كاندا، باسی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشمان به چڕی کرد هاوكات ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشمان خسته‌ڕوو.
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان, به داوه‌تی فه‌رمی به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن كردووه، كه رۆژی هه‌ینی 15ی شوبات ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و رۆژی 17ی مانگیش كۆتایی دێت.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو، مه‌سرور بارزانی، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه و تێیدا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشی تاووتوێ كردووه.
k24-
