كورد فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

كورد فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
بەرپرسی پێشووی لقی 11ی پارتی گوتی، كورد فاكتەرێكی گرنگە لە پاراستنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی جیهان، دەرگایەكی دیپلۆماسیی زۆر گەورەی بۆ گەلی كوردستان كردووەتەوە و دڵنیام ئەوەی كە ئێستاش دەكرێت هەموو بۆ هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە.

كۆنگرەی ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی لە ١٥ی ئەم مانگە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا دەستی پێ كرد و بڕیارە تا ١٧ی مانگ بەردەوام بێت، شاندێكی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی لە كۆنگرەكەدا بەشدارە. ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەو كۆنگرەیەدا چەندین دیداری گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ڕووسیا، ئێران، ئەڵمانیا و بەریتانیا هەبووە و، لە هەموو ئەو كۆبوونەوانەدا باس لە ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بۆ لەناو بردنی تیرۆر كرا."

نەجات حەسەن، بەرپرسی پێشووی لقی 11ی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "سەرۆك بارزانی، شتێكی زۆر گەورەی بۆ نەتەوەی كورد كردووە، دەرگایەكی دیپلۆماسیی زۆر گەورەی لەسەر ئاستی هەموو جیهان بۆ گەلی كوردستان كردووەتەوە و دڵنیام ئەوەی كە ئێستاش دەكرێت هەموو بۆ هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە، ئەوەش گرنگیی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەی كورد فاكتەرێكی گرنگە لە پاراستنی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
kdp-
Top