مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ٢ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.

پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، مەسرور بارزانی لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێکی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری بەرگری بەریتایا کۆبووەوە.

لە چوارچێوەی دیدارەکانی، بڕیارە مەسرور بارزانی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای نێودەوڵەتی کۆببێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی ھەینی ١٥ی شوبات/ فێبرایەری ٢٠١٩، مەسرور بارزانی لەگەڵ ھەریەک لە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆبووەوە.











باسنيوز
Top