لە سیدەكان نزیكەی 20 سانتیمەتر بەفر باریوە

لە سیدەكان نزیكەی 20 سانتیمەتر بەفر باریوە
بەرپرسی تیمی (5)ی ڕاماڵینی بەفر لە ناحیەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران ئاشكرای کرد شەوی رابردوو تا ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفربارین دەڤەرەكەی گرتووەتەوە و زیاتر لە 20 سانتیمەتر باریوە و ئێرمش دەستمان كردووە بە پاکكردنەوەی رێگاكان.

ئەندازیار ئەیووب سەعید، بەرپرسی تیمی (5)ی راماڵینی بەفر لە سیدەكان، رايگەیاند، لە شەوی رابردووەوە تا ئەمڕۆ شەممە 16/2/2019 شەپۆلێكی بەفربارین سنووری شارۆچكەی سیدەكانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی شۆفێران دروست بووە، بەتایبەتی لە هەندێك شوێنی رێگای سەرەكیی (سۆران- سیدەكان) واتە لە سەری بەردی نزیكەی (20) سانتیمەتر بەفر باریوە".

بەرپرسی تیمی (5)ی راماڵینی بەفر لە سیدەكان، گوتیشی، بەختەوەرانە توانیومانە رێگا سەرەكییەكان لە بەفر پاك بكەینەوە و هاتوچۆیان تێدا ئاسایی بووەتەوە، هەروەها تیمەكانمان بەردەوامن لە كردنەوەی ئەم رێگایانەی تا ئێستا نەكراونەتەوە.











باسنيوز
Top