لە سلێمانی تەقە لە ماڵی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی دەکرێت
لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو هاوپەیمانییەوە دەستی کەوتووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە سێ ئۆتۆمبێلەوە کە لە جۆرەکانی (BMW، نیسان ناڤارا و دایۆی تاکسی)دا بوون، تەقە لە ماڵی ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی کراوە لە گەڕەکی (قرگە) لە نزیک پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی و دواتر چەکدارەکان ڕایانکردووە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە پاش ڕووداوی تەقەکردنەکە، هێزەکانی ئاسایشیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ”دوای کاتژمێرێک“ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ”لەوەش ناچێت بەدواداچوونێکی جددیان بۆ ڕووداوەکە کردبێت“.
سەرچاوەکە ڕووداوی تەقەکردنی لە ماڵی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە ڕووداوێکی مەترسیدار ناو برد و نەیشاردەوە کە ئەگەر ئامانج لێی ترساندنی هاودیدانی هاوپەیمانیی نیشتمانی بێت، ئەوا ”ئەو جۆرە پەلاماردان و ھێرشکردنە، لەخەباتی سیاسیی مەدەنی ساردمان ناکاتەوە".
باسنيوز
