شاندێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی کرماشان دەکات
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شاندێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به سه‌رپه‌رشتیی ئازاد تۆفێق پارێزگاری هەڵەبجە، سه‌ردانی پارێزگای كرماشان له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ن، له‌و سه‌ردانه‌دا قسه له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی به نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كانی (شۆشمێ و پشته)ی سنووری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن، كه بۆ تا ئێستا نه‌بوون به نێوده‌وڵه‌تی و كه‌موكورتییه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رباس".
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، گوتی: "جگه له‌و دوو مه‌رزه، قسه‌ش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه هه‌وڵ بدرێت بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی سازان و هه‌ر دوولا كاری بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه‌ی سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ش ببێته مه‌رزێكی فه‌رمی".
گوتیشی:"له سه‌ردانه‌كه‌دا باس له هاوكاریی وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت، كه وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ردوولا بتوانن سوود له یه‌كتر وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئێران بانگهێشت ده‌كرێن بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕەسمی (31) یه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه".
باس‌نیوز
