نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین/ ڕانیە ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ شەممە 16/2/2019، ئاگادارییەکی نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین/ ڕانیە لە پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، تێیدا سەرجەم ھاووڵاتییانی سنووری ڕاپەڕین ئاگادار کراونەتەوەی لەوەی شێوازی کارکردنی نووسینگەکە بەن شێوەی خوارەوە دەبێت، لە ھەر گۆڕانکارییەکیش کە دروست بێت، ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە:
1 - لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە دەوام دەبێت.
2 - دەوامی ڕۆژانە تا کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ دەبێت.
3 - ھەموو ڕۆژەکان لەھەمان کات وەرگرتنەوەی پاسپۆرتیش ھەیە.
4 - ئەوانەی مامەڵەی تازەکردنەوە دەکەن، دەتوانن لەگەڵ پاسپۆرتە تازەکە، پاسپۆرتە کۆنەکەش وەربگرنەوە.
5 - لەم قۆناغەدا لەماوەی 15 ڕۆژ پاسپۆرت دەدرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو ماوەیەش کەم دەکەینەوە.
6 - پێویستە ھاووڵاتی ھەویە و جنسیەی فسفۆڕ بێت، یان کارتی نیشتمانی پێ بێت و کارتی زانیاری و دوو وێنە.
7 - سەرەتا پێش ھاتنە ناو فەرمانگە، فایلێک ئامادە بکات کە پێک دێت لە کۆپیی بەڵگەنامەکان و چەکێک بە بڕی 24 ھەزار دینار کە لە بانکی نزیک فەرمانگە ھەیە، فۆڕمێکی تایبەت بە دەرھێنانی پاسپۆرت.
نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین/ ڕانیە لە ئاگادارییەکەدا چەند تێبینییەکیشی نووسیوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئێستا سەرە نووسین نییە، بەڵام لەکاتێکدا سەرە ھەبوو، کەسوکاری شەھیدان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، و نەخۆش و حاڵەتە خێراکاندا سەرە نایانگرێتەوە.
لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، پێویستتان بە ھیچ پشگیری و واستەکردنێک نییە، ھەر داواکارییەکتان ھەبوو، ڕاستەوخۆ سەردانمان بکەن.
باسنيوز
