مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆ بووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆ بووەوە
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی شانشینی بەریتانیا کۆ بووەوە.


ئەمڕۆ شەممە 16-2-2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن لەگەڵ گەڤین قیلیامسۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆ بووەوە.



ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 14-2-2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە خولی 55ـی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا.



کۆنگرەی ئاسایشی میونشن ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی 2 لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا بە بەشداریی چەندین سەرۆک، سەرۆک وەزیران، وەزیرانی دەرەوە، بەرگریی و شارەزایانی سەربازیی و ئەمنیی جیهانی، ساز دەکرێت.


لەو کۆنگرەیەدا، سەرۆک و سەرکردە باڵاکانی جیهان تاوتوێی سەقامگیریی جیهان و شەڕی دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن.

مەسرور بارزانی، کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هەرێمی کوردستان بەفەرمی بەشداریی کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەکات، لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوانەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکانی جیهان، ئەنجام داوە و ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەکە لەو سەرکردانە کۆ بووەتەوە؛


- محەمەدجەواد زەریف، وەزیریر دەرەوەی ئێران.

- بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا.

- گێر پێده‌رسن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا.‌









باسنيوز
Top