هه‌ورامی: هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی پهیسهرپریس ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.. ڕێز له بڕیاری یه‌كێتی ده‌گرین
هێمن هه‌ورامی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی په‌یوه‌ست به‌و ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی كه ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌ر پرێس، ده‌رباره‌ی به‌ربژێره‌كانی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی، "ماڵپه‌ڕی پهیسهرپریس ڕۆژی 15ی 2ی 2019 هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه پارتی دیموكراتی كوردستان له نێوان به‌ربژێره‌كانی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی یه‌كلایی كردبێته‌وه، ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ورامی گوتیشی، "له‌سه‌ردانی ڕۆژی 11 و 12 2ی 2019مان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆلایی تێكڕای فراكسیۆنه‌كان، به فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان پێگه‌یاندوون و له دانیشتنی ڕۆژی 12ی 2ی نێوان شاندی فراكسیۆنی پارتی و شاندی فراكسیۆنی یه‌كێتی كه به‌ڕێز دكتۆر ڕیواز فایه‌ق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، دووپات‌مان كردۆته‌وه، ئێمه ڕێز له بڕیاری یه‌كێتی ده‌گرین بۆ هه‌ر كاندیدێك و ئه‌و بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌كێتییه‌وه هه‌یه..
kdp-
