لەبارەی گۆڕانکاری لە وەرگرتنی قوتابيیان ڕوونکردنەوەیەک ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا

لەبارەی گۆڕانکاری لە وەرگرتنی قوتابيیان ڕوونکردنەوەیەک ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پلانی وەرگرتنی قوتابیيان و خوێندکاران بۆ ساڵی 2019-2020 نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە کە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە و کۆپییەکی نووسراوەکەش تێیدا هاتووە، "سەبارەت بە پلانی وەرگرتنی قوتابیيان و خوێندکاران ئێمە وەک وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لەگەڵ هیچ گۆڕانکارییەک نین لەبەر ئەوەی دوای دیراسەکردنمان بۆ ئەم بابەتە لامان ڕوونە لەم کاتە لەبەرژەوەنديی قوتابیيان و خوێندکاران نییە".

ڕوونیش کراوەتەوە، کە پێویستە بڕیارەکان بەر لە ساڵێک دەربچێت بۆ ئەوەی قوتابيیان و خوێندکاران بەرچاو ڕوونییان هەبێت لە پلانەکانی وەرگرتن و خۆیان ئامادە بکەن.

وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوەکەدا ئاماژەشی بەوەکردووە، کە بە باشی دەزانن لە کابینەی نوێ لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ کۆنفرانسێکی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەت ئەنجام بدرێت تاوەکو خاڵە هاوبەشەکان بڕیاری لەسەر بدرێت و هەردوولا پابەندی بن.










باسنيوز
Top