ڕوونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دەدرێت

ڕوونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دەدرێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەژمی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، "دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێكکارەکان و دەرچوونی فەرمانی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان، ئێستا دابەشکردنی پارەکە لەقۆناغی کۆتاییدایە".

ڕوونیشی کردووەتەوە، سەبارەت بە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە هەفتەی داهاتوو واتە یەكشەممە 24/2/2019، دەست بەدابەشکردنی پارەی پاداشتەکە دەکرێت لەڕێگای بانکی هەڵەبجەوە، بەپێی خشتەیەك کە لەلایەن فەرمانگی کۆمسیۆنی هەڵەبجەوە بۆیان دیاری دەکرێت بەپێی بنکە لاوەکییەکان.










باسنيوز
Top