لە سنووری کۆیە سێ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران

لە سنووری کۆیە سێ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕای دەگەیەنێت، کە ئەو کەسانەیان دەستگیر کرد، کە دزییان لە چەند دووکانێکی شارەدێی (تەقتەق)ی سەر بە شاری کۆیە کردبوو.

عەلی عەبدوڵا عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ڕايگەیاند: " سێ کەس بە تۆمەتی دزی لە تەقتەق دەستگیر کراون، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چەند دووکانێکیان لەناو بازاڕی تەقتەق بڕی بوو".

گوتیشی: "سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی دزرابوون، دەستیان بەسەردا گیراوە، ھەروەھا سەرجەم کەلوپەلە دزراوەکان بۆ خاونەکانیان دەگەڕێنینەوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاشکراشی کرد، کە دەستگیرکردنی ئەو دزانە بە ھاوکاریی بەشی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی کۆیە و ئەفسەر و کارمەندانی یاریدەدەرایەتیی ئاسایشی تەقتەق و ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی تەقتەق بووە.

عەلی عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش دا: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

ھەفتەی پێشوو دوو گەنجی دیکەش لە سنووری کۆیە و لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ شکاندنی قفڵی دووکانێکی مۆبایل، دەستگیر کران.











باسنيوز
Top