لە سنووری کۆیە سێ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران
عەلی عەبدوڵا عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ڕايگەیاند: " سێ کەس بە تۆمەتی دزی لە تەقتەق دەستگیر کراون، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چەند دووکانێکیان لەناو بازاڕی تەقتەق بڕی بوو".
گوتیشی: "سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی دزرابوون، دەستیان بەسەردا گیراوە، ھەروەھا سەرجەم کەلوپەلە دزراوەکان بۆ خاونەکانیان دەگەڕێنینەوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاشکراشی کرد، کە دەستگیرکردنی ئەو دزانە بە ھاوکاریی بەشی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی کۆیە و ئەفسەر و کارمەندانی یاریدەدەرایەتیی ئاسایشی تەقتەق و ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی تەقتەق بووە.
عەلی عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش دا: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
ھەفتەی پێشوو دوو گەنجی دیکەش لە سنووری کۆیە و لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ شکاندنی قفڵی دووکانێکی مۆبایل، دەستگیر کران.
باسنيوز
