جێگری ترەمپ: میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بەردەوامن لەھێرشکردنە سەر ھێزەکانمان
مایک بینیس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەی وارسۆ، ڕایگەیاند: "میلیشا چەکدارەکانی پاڵپشتکراو لەلایەن ئێرانەوە، بەردەوامن لەھێرشکردنە سەر ھێزە ئەمریکییەکان".
ڕوونیکردەوە، کە سەرکردەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ئێران گەورەترین مەترسییە لەسەر سەقامگیری ناوچەکە. داواشی لە ئەورووپییەکان کرد، لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئێران دژ بە مەترسییەکانی ڕژێمی ئێران لە تاران، ھاریکار بن.
ھەروەھا گوتیشی: "ڕژێمی ئێرانی ئاژاوەی لەناوچەکە دروست کردووە و گەلەکەی خۆی دەتۆقێنێت، ھەوڵیش دەدات ئیمپراتۆرییەتی فارس دروست بکاتەوە.
باسنيوز
