ئاگادارییەک لەبارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/2/2019، رەگەزنامەی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا تێیدا ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانه ده‌كات كه تۆماری باری شارستانیان له فه‌رمانگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و ڕەگەزنامەشیان لە هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه ده‌بێت ره‌گه‌زنامه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه به (فسفۆر) یاخود یەکێک لە ره‌گه‌زنامه‌کانی (باوكی، برای، خوشكی) له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات كه فسفۆر بێت.
ڕوونیش کراوەتەوە، کە بۆیە ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکەنەوە تاکو له‌كاتی مامه‌ڵه‌ی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت.
باسنيوز
