پرۆژەیەکی نھێنیی ئەمریکا لە دژی ئێران ئاشکرا دەبێت

پرۆژەیەکی نھێنیی ئەمریکا لە دژی ئێران ئاشکرا دەبێت
پرۆژەیەکی نھێنیی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرنامەی چەکە ناوکی و مووشەکە ئاسمانییەکانی، ئاشکرا دەبێت.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی، ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆرج دەبلیو بوشـەوە کاری لەسەر دەکرێت و تا ئێستا بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە.

ھەروەک رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، پرۆژە نھێنییەکەی ئەمریکا ”ئاڵۆز و زیرەکە“ و خۆی لە وێرانکردن و تێکدانی پرۆژە سەربازیی و ئابوورییەکانی ئێران دەبینێتەوە.

پرۆژەکە لەڕێی خستنە ناوی کەلوپەل و ماددەی خراپ و تێکچوو بۆ ناو کەلوپەلە سەربازییەکانی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ و دەنگۆی ئەوەش بڵاو بووەتەوە، کە ئەو دوو مووشەکەی بەم دواییانە ئێران لە ئاراستەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان شکستی ھێنا، بەھۆی ئەو پرۆژە نھێنییەی ئەمریکاوە بووە.












باسنيوز
Top