پرۆژەیەکی نھێنیی ئەمریکا لە دژی ئێران ئاشکرا دەبێت
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی، ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆرج دەبلیو بوشـەوە کاری لەسەر دەکرێت و تا ئێستا بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە.
ھەروەک رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، پرۆژە نھێنییەکەی ئەمریکا ”ئاڵۆز و زیرەکە“ و خۆی لە وێرانکردن و تێکدانی پرۆژە سەربازیی و ئابوورییەکانی ئێران دەبینێتەوە.
پرۆژەکە لەڕێی خستنە ناوی کەلوپەل و ماددەی خراپ و تێکچوو بۆ ناو کەلوپەلە سەربازییەکانی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ و دەنگۆی ئەوەش بڵاو بووەتەوە، کە ئەو دوو مووشەکەی بەم دواییانە ئێران لە ئاراستەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان شکستی ھێنا، بەھۆی ئەو پرۆژە نھێنییەی ئەمریکاوە بووە.
باسنيوز
