ئاگادارییەک لەبارەی مووچەوە بۆ پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری بڵاو دەکرێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/2/2019، نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، کە وێنەی فۆرمێکی بەڵێننامەی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت دانراوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "تکایە ئەوەی مووچەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری وەردەگرێت، ئەم فۆرمە پڕ بکاتەوە، بە پێچەوانەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەی نەخۆشخانەی ڕزگاریدا پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ئاگادار کراونەتەوە لەوەی "بەزووترین کات سەردانی بەشی خۆیەتی بکەن".
باسنيوز
