ئاگادارییەک لەبارەی مووچەوە بۆ پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری بڵاو دەکرێتەوە

ئاگادارییەک لەبارەی مووچەوە بۆ پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری بڵاو دەکرێتەوە
نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر، ئاگادارییەکی لەبارەی مووچەوە بۆ سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/2/2019، نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، کە وێنەی فۆرمێکی بەڵێننامەی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت دانراوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "تکایە ئەوەی مووچەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری وەردەگرێت، ئەم فۆرمە پڕ بکاتەوە، بە پێچەوانەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەی نەخۆشخانەی ڕزگاریدا پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ئاگادار کراونەتەوە لەوەی "بەزووترین کات سەردانی بەشی خۆیەتی بکەن".












باسنيوز
Top