یەکێتیی لاوان یەکەم کەرنەڤاڵی کولتوری و هونەریی لاوان ساز دەکات
کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 18-2-2019، لە هۆڵی رۆشنبیری لە شاری هەولێر، ساز دەکرێت و هەموو کەسێک دەتوانێ بەشدار بێت.
ئەو کەرنەڤاڵە بەبۆنەی 66ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ساز دەکرێت و بڕیارە ل ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.
یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ساڵی 1953 دامەزراوە و گرنگیی بە پتەوکردنی هەستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەناو توێژی لاوانی کوردستان، دەدات.
باسنيوز
