یەکێتیی لاوان یەکەم کەرنەڤاڵی کولتوری و هونەریی لاوان ساز دەکات

 یەکێتیی لاوان یەکەم کەرنەڤاڵی کولتوری و هونەریی لاوان ساز دەکات
یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە، یەکەم کەرنەڤاڵی کولتوری و هونەریی لاوان ساز دەکات.



کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 18-2-2019، لە هۆڵی رۆشنبیری لە شاری هەولێر، ساز دەکرێت و هەموو کەسێک دەتوانێ بەشدار بێت.



ئەو کەرنەڤاڵە بەبۆنەی 66ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ساز دەکرێت و بڕیارە ل ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.



یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ساڵی 1953 دامەزراوە و گرنگیی بە پتەوکردنی هەستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەناو توێژی لاوانی کوردستان، دەدات.



باسنيوز
Top