داعش وێنەی سووتاندنی دوو ماڵی كورد بڵاو دەكاتەوە

داعش وێنەی سووتاندنی دوو ماڵی كورد بڵاو دەكاتەوە
دوای ئەوەی دوو رۆژ لەمەوبەر داعش ماڵی دوو كوردی كاكەیی لە گوندێكی سنووری خانەقین سووتاند، وێنەی كاتی سووتاندنی ماڵەكانی بڵاو كردەوە.

درەنگانی شەوی 11/2/2019 چەكدارانی داعش لە گوندی مێخاسی سنووری خانەقین، ماڵی دوو ھاووڵاتیی کوردی کاکەییان سووتاند. دواتر وێنەی كاتی سووتاندنی ئەو ماڵانەیان بڵاوكردەوە و داعش نووسیویەتی "ماڵی دوو ئاسایشمان سووتاند".

ئەمە لەكاتێكدایە پاش 16ی ئۆكتۆبەر ساڵی 2017، ھێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە كشاوەتەوە و بۆشایی ئەمنی دروست بووە، چەكدارانی داعش بە ئاسانی كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن، لەو ماوەیەشدا داعش چەندین كەسی لەو دەڤەرە رفاندووە و كوشتووە.
k24-
Top