چنگیانی: خۆشەویستی لە ئیسلامدا ھەیە.. وتاری مامۆستایانی ئایینیش ته‌رخانه‌ بۆ خۆشه‌ویستی

چنگیانی: خۆشەویستی لە ئیسلامدا ھەیە.. وتاری مامۆستایانی ئایینیش ته‌رخانه‌ بۆ خۆشه‌ویستی
وەك ساڵانی پێشوو، ئەمساڵیش ھەرێمی كوردستان یادی ڕۆژی خۆشەویستی دەكاتەوە، كۆمەڵگاش لە دووبەرەدایە، لایەك یادی دەكاتەوە و لایەكەی تریش پێی گوناھەیە، مامۆستایەكی ئایینییش دەڵێت، لە ئیسلامدا خۆشەویستی ھەیە و وەزارەتی ئەوقافیش ڕێنمایی داوەتە مەلاكان لە ڕۆژی ھەینیدا باس لە خۆشەویستی لە ئیسلامدا بكرێت.

پەیوەست بە ڕۆژی خۆشەویستی، كە ڤالانتاینی پێ دەگوترێت، ھەموو ساڵێك ١٤ی ٢ ھەرێمی كوردستانیش بە چەند شێوازێك یادی ئەو ڕۆژە دەكاتەوە، كە كۆمەڵگا دەبێت بە دووبەرە و لایەك یادی دەكاتەوە و لایەكەی تریش پێی حەرام و گوناھەیە لە ڕووە دینییەكەیەوە، كە ئەم بابەتەش زیاتر لە نێو گەنجاندا باوە.
kdp-
Top