وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/2/2019، وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، "له چه‌ند كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕێكی میدیادا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی درووست بوونی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن له كه‌ركووك و ئاماژه به چه‌ند ناوێك دراوه گوایه به‌رپرس و جێگری ئه‌م ژووره ئۆپه‌راسیۆنه‌ن، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ر له به‌ری ئه‌مجۆره زانیاری و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
لە ڕوونکردنەوەیەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە تا ئێستا هیچ جۆره ژوور و لیژنه‌یه‌كی له‌مجۆره پێكنه‌هێنراوه.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
له چه‌ند كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕێكی میدیادا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی درووست بوونی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن له كه‌ركوك و ئاماژه به چه‌ند ناوێك دراوه گوایه به‌رپرس و جێگری ئه‌م ژووره ئۆپه‌راسیۆنه‌ن. ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ر له به‌ری ئه‌مجۆره زانیاری و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین تا ئێستا هیچ جۆره ژوور و لیژنه‌یه‌كی له‌مجۆره پێكنه‌هێنراوه.
باسنيوز
