عارف تەیفوور: بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی حکوومەت بە کارێکی باش دەزانین

عارف تەیفوور:  بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی حکوومەت بە کارێکی باش دەزانین
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، بە باشی دەزانن بزووتنەوەی گۆڕانیش بەشداری لە حکوومەتدا بکات.


عارف تەیفور، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە (سلێمانی- ھەڵەبجە)، ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی ١٨ی شوبات، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و بەپێویستیشی زانی کۆبوونەوەکە لە کاتی خۆیدا بکرێت.


جەختیشی لەوە کردەوە کە بەشداری کردنی گۆڕان لەم کابینەیەدا بەکارێکی باش دەزانن و خوازیارن ھەمووان پێکەوە لە حکوومەتی داھاتوودا ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن و بە گیانێکی لێپرسراوانەوە کار بکەن بۆ ئەوەی ژیانی خەڵک خۆش بکەن.


عارف تەیفور، ئاماژەی بەوەش دا، خەڵکی کوردستان بەگشتی چاوی لە کابینەی داھاتوووی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و نەیشاردەوە کە ئەوان پێیان وایە، کابینەکەی مەسرور بارزانی، کابینەیەکی بەھێز دەبێت و بەشێوەیەکی باش خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات.












باسنیوز
Top