نیوەی یەکەمی هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت

نیوەی یەکەمی هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە نیوەی یەکەمی هەفتەی داهاتووشدا مووچەی ژمارەیەک وەزارەت دابەش دەکات.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، سبەی پێنجشەممە ١٤ی ٢ی ٢٠١٩، مووچەی وەزارەتی داد، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان خەرج دەکرێت.


لە هەفتەی داهاتووشدا ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ٢ی ٢٠١٩، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.


ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ٢ی ٢٠١٩ش، مووچەی هێزی زێرەڤانی و بەرگریی وفریاکەوتن و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.
















باسنیوز
Top