هادی عامری و باڵیۆزی تورکیا داخستنی بارەگاکانی حزبێکی کوردی تاوتوێ دەکەن
کۆبوونەوەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 12-2-2019 لە بارەگای هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق)، لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجام دراوە.
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، کە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ هادی عامری، باسی ”پێویستیی جوڵەی هاوبەش“ی بەغدا و ئەنقەرەی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە عێراق، کردووە.
فاتیح یڵدز هەروەها رایگەیاندووە، کە جوڵەی هاوبەشی عێراق و تورکیا و داخستنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە مەخموور و شنگال دەبێتە هۆی ”پتەوبوونی پەیوەنجییەکان“ی بەغدا و ئەنقەرە.
باسنيوز
