ساڵانە بایی 16 ملیار دۆلار کەلوپەل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگارنیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، ساڵانە لە تورکیا و ئێرانەوە بایی 16 ملیار دۆلار کەلوپەل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
نەوزاد ئەدەهەم، لەمبارەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ساڵانە بە بڕی 10 ملیار دۆلار کاڵا و پێداویستی لە ڕێگەی تورکیاوە دێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە، هاوکات بە بڕی شەش ملیار دۆلاریش کاڵا و پێداویستی لە ئێرانەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگارنیی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد: "ڕێژەی 75٪ی ئەو کاڵایانەی لە تورکیاوە دێنە ناو هەرێم، ڕەوانەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێن.
لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆۆمبێلیش، بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانیی هەرێم ڕای گەیاندووە لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئێرانەوە 84٪ ئۆتۆمبێل هاوردە دەکرێت، هاوکات 16٪یش لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە جێبەجێ دەکرێت.
باسنیوز
