هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت
بەپێی زانیارییەكان لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، سبەی پێنجشەممە ١٤ی ٢ی ٢٠١٩، مووچەی وەزارەتی داد، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان خەرج دەکرێت.
لە هەفتەی داهاتووشدا ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ٢ی ٢٠١٩، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ٢ی ٢٠١٩ش، مووچەی هێزی زێرەڤانی و بەرگریی وفریاکەوتن و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.
باسنیوز
