گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەی قوتابیان دەكرێت
دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر راگەیاند: "قۆناخی بنەڕەتی گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەھاتووە، بەڵام لە تاقیكردنەوەكانی قۆناخی ئامادەییدا، كۆمەڵێك گۆڕانكاری كراون، لە گرووپی پرسیاری پۆلی 12 لهناو هۆڵی تاقیكردنهوهكان، كه ساڵانی پێشتر چوار گرووپ بوو، بۆ ئەمساڵ 26 گرووپی پرسیار دەبێت، واته لە A تا Z ".
گوتیشی: "سەبارەت بە فۆڕمی سۆما، كە ئەو فۆڕمە ھەستیارەیە قوتابی لەسەری وەڵام دەداتەوە، بهمهبهستی ئاسانكاریی زیاتر بۆ قوتابی، ئەمساڵیش ههندێ گۆڕانكاری بەسەردا ھاتووە".
راشیگەیاند: "بۆ ئەمساڵ پەنجەمۆر ھەیە و ھەر قوتابییەك كە فۆڕمی سۆما لەناو ھۆڵی تاقیكردنەوە وەردەگرێت، پێویستە پەنجەمۆر بكات".
k24-
