پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك نووسراوێك له دژی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌رده‌كات
له نووسراوه‌كه‌دا، كه واژۆی راكان جبووری له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ ده‌رچووه، هاتووه: "به هۆی ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن رێبوار فائق عه‌بدولمه‌جید تاڵه‌بانی ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجام بدات".
نووسراوه‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، هاوكات ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، برایه‌تی و توركمانی و عه‌ره‌بی كراوه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017هو راده‌ستكردنی كه‌ركووك له رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێردا، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، شاره‌كه‌ی جێهێشتووه و به هۆی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كانه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه.
kdp-
