پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك نووسراوێك له‌ دژی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌رده‌كات

پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك نووسراوێك له‌ دژی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌رده‌كات
پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، راكان سه‌عید جبووری، له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی ته‌واوی فه‌رمانگه‌ ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووكی كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌ "ته‌نیا جه‌مال مه‌ولوود باپیر ده‌توانێت كاره‌ ئیداری و داراییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌ ببات".

له‌ نووسراوه‌كه‌دا، كه‌ واژۆی راكان جبووری  له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ ده‌رچووه‌، هاتووه‌: "به‌ هۆی ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن رێبوار فائق عه‌بدولمه‌جید تاڵه‌بانی ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجام بدات".

نووسراوه‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، هاوكات ئاراسته‌ی سه‌رۆكی  فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، برایه‌تی و توركمانی و عه‌ره‌بی كراوه‌.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌و راده‌ستكردنی كه‌ركووك له‌ رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ ژێردا، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت، شاره‌كه‌ی جێهێشتووه‌ و به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ شاره‌كه‌.
kdp-
Top