وەزارەتی ناوخۆ: ئه‌مڕۆ پێنج هه‌زار چه‌ك له‌نێو بردران
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داماڵینی چه‌كی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ركرد و له حه‌وت خاڵی بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا بۆ نەھێشتنی دیاردەی چەكداری، بەتایبەت چەكی قورس و مامناوەند و ھێشتنەوەی ئەو چەكانە تەنیا لە دەست ھێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا، ئەو چەكە بێمۆڵەتانەی كە لە لایەن ھاووڵاتیانەوە ھەڵدەگیرێن، دەستیان بەسەردا گیرا و ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی کرانەوە.
سامی جەلال، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ نزیكه‌ى پێنج هه‌زار چه‌كمان له‌نێو بردووه، كه ئه‌و چه‌كانه پێشتر كۆمان كردبوونه‌وه. ئه‌و چه‌كانه‌ى دەستیشیان بەسەردا دەگیرێت، کۆ دەکرێنەوە و لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە جەرد دەکرێن و له‌نێو ده‌بردرێن".
ناوبراو ڕایشیگه‌یاند، ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌نێویان بردوون هه‌موو جۆره چه‌كێكیان تێدا بووە و، زۆربه‌ى ده‌مانچه، كلاشینكۆف و چه‌كى ڕاو بووە و ده‌شڵێ: "لیژنه‌كان پێك هێنراون و پۆلیس و ئاسایش شوێنه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ دامالینى چه‌كه‌كان."
kdp-
