د.فوئاد حوسێن پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری عێراقی و بەریتانی کرد
ئەمڕۆ د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بارۆنیس خاتوو ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی ئەنجوومەنی كاری عیراقی – بەریتانی و شاندێكی یاوەری لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کرد.
لەم دیدارەدا باس لە میكانیزمی پێشخستنی ژینگەی كار كرا لە عێراق و گرنگیدانی زیاتر بەرۆڵی كەرتی تایبەت لە هەموو بوارەكان دا .
جێگری سەرۆكوەزیران گوێبیستی روونكردنەوەیەك بوو لەبارەی كاری كۆمپانیاكانی سەر بەم ئەنجومەنە لە بەغدا وتیشك خرایە سەر ئەو كۆسپانەی دێنە بەردەمیان، هاوكات د. فوئاد جەختی لەسەر پێویستی نەهێشتنی هەموو تەگەرەكانی بەردەم كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەم ئەنجوومەنە كردەوە بەتایبەتی لەڕووی وەستان بەڕووی بیروكراسییەتەوە.
دووپاتیشی كردەوە كەرتی تایبەت رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە گەشەپێدانی ئابووری و بوژاندنەوەی، پێویستە رۆڵی خۆی ببینێت لە پرۆسەی دووبارە بونیادنانەوە و پێشخستنی بواری ئابووری.
kdp-
