فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ چەند فراکسیۆنێکی نێو پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی 18ی شوباتی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا فراکسیۆنی پارتی سەردانی زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردووە و لەلایەکی دیکەشەوە شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکوومەت و کابینەی نوێی حکوومەت، سەردانی حزب و پێکهاتەکانی تورکمان، کلدان و ئاشوور و سریانیان کردووە.
باسنيوز
