پەرلەمانتارێک: فراکسیۆنی پارتی سوورە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاکسازی
بەهمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بەرنامەی فراکسیۆنی پارتی بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی ڕايگەیاند: "ئەوە لە بەرنامە سەرەکییەکانی فراکسیۆنی پارتییە و سوورین لەسەر ئەوەی ئەو پرۆژەیە تێبپەڕێت".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "لەبەر ئەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی لە خولی چواردا بووە ئێستا پرۆژەکە لە پەرلەمان نەماوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ حکوومەت، بۆیە دەبێ حکوومەت جارێکی دیکە پرۆژە یاساکە بۆ پەرلەمان بنێرێتەوە و لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و سێیەمی بۆ بکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت".
بەهمەن کاکە عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە: "هەوڵ دەدەین کۆدەنگی زۆری لەسەر کۆ بکەینەوە و بەدڵنیاییەوە ئیشی لەسەر دەکەین، چونکە پرۆژەکە بۆ باشترکردنی گوزەران و باشترکردنی ئابووریی حکوومەتیش پێویستە تێپەڕێنرێت.
باسنيوز
