پەرلەمانتارێک: فراکسیۆنی پارتی سوورە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاکسازی

پەرلەمانتارێک: فراکسیۆنی پارتی سوورە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاکسازی
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕای دەگەیەنێت، فراکسیۆنی پارتی لەم خولەی پەرلەماندا سوورە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاکسازی.

بەهمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بەرنامەی فراکسیۆنی پارتی بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی ڕايگەیاند: "ئەوە لە بەرنامە سەرەکییەکانی فراکسیۆنی پارتییە و سوورین لەسەر ئەوەی ئەو پرۆژەیە تێبپەڕێت".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "لەبەر ئەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی لە خولی چواردا بووە ئێستا پرۆژەکە لە پەرلەمان نەماوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ حکوومەت، بۆیە دەبێ حکوومەت جارێکی دیکە پرۆژە یاساکە بۆ پەرلەمان بنێرێتەوە و لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و سێیەمی بۆ بکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت".

بەهمەن کاکە عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە: "هەوڵ دەدەین کۆدەنگی زۆری لەسەر کۆ بکەینەوە و بەدڵنیاییەوە ئیشی لەسەر دەکەین، چونکە پرۆژەکە بۆ باشترکردنی گوزەران و باشترکردنی ئابووریی حکوومەتیش پێویستە تێپەڕێنرێت.











باسنيوز
Top