گەنجێک خۆی دەڕفێنێت و داوای 100 هەزار دۆلار لە باوکی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 12-2-2019، وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بەیاننامەیەکی دەرکردووە و گتێیدا رایگەیاندووە، کە کەسێک پەیوەندیی بە پۆلیسەوە کردووە و گوتوویەتی، ”کوڕەکەمیان رفاندووە و داوای 100 هەزار دۆلار دەکەن.
ئەو کەسە بە پۆلیسی راگەیاندووە، کە کوڕەکەی لە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا رفێندراوە و دواتریش پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
دوای لێکۆڵینەوە، پۆلیس بۆی دەرکەوتووە، کە گەنجەکە نەڕفێندراوە، بەڵکو لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی رێک کەوتووە تا هەواڵی رفاندنی بدات بە باوکی، بەو مەبەستەی 100 هەزار دۆلار لە باوکی بستێنێت.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو گەنجەدا دەکات و رووبەڕووی یاسای دەکاتەوە.
باسنیوز
