سلێمانی.. شاندێکی پارتی و کونسوولی ئێران لە سلێمانی کۆ بوونەوە

سلێمانی.. شاندێکی پارتی و کونسوولی ئێران لە سلێمانی کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ سێشەممە عارف تەیفوور، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە، سەردانی کونسووڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و لەگەڵ سەعدوڵا مەسعوودیان، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی کۆ بووەوە.

هەردوولا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرایان کرد ئامانج لە دیدارەکە پیرۆزبایی بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.

لەمبارەوە عارف تەیفوور گوتی: "ئێستا پەیوەندییەکانمن لە ئاستێکی باش دان و کۆماری ئیسلامی پشتگیری و لایەنگری زۆری هەرێمی کوردستانە".

لە بەرانبەردا سەعدوڵا مەسعوودیان، سەرکونسولی ئێران لە سلێمانی سپاسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلمیانی و هەڵەبجەی کرد بە بۆنەی ئەو دیدارە و پەیامیان بە مەبەستی چلەمین ساڵڤەگەری هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران.











باسنیوز
Top