ئومێد خۆشناو: سەرۆکی کاتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە

ئومێد خۆشناو: سەرۆکی کاتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی دیاریکردنی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.


ئومێد خۆشناو، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩، کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.



ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ی پەرلەمانە کە پێشتر پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئەنجامدانی ڕێککەوتوون.



ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەی هەفتەنامەی (باس)دا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا تەنیا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە.












باسنیوز
Top