پێنج ھەزار پارچە چەک لە هەولێر لەناو بران

پێنج ھەزار پارچە چەک لە هەولێر لەناو بران
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێنج هەزار پارجە چەکی لەناوبرد و فەرماندەیەکی پۆلیسیش روونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 12-2-2019، لە ھەولێر نزیکەی پێنج ھەزار چەکی بێ مۆڵەت لەناوبران و بڕیارە بۆ سبەینێ پێنج ھەزار چەکی جۆراوجۆری دیکەش لەناو ببرێن.

موقەدەم نالی نەوزاد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، چەکەکان لەلایەن ئاسایشەوە بەهۆی نەبوونی مۆڵەت، دەستیان بەسەردا گیرابوو و بە فەرمانی کەریم سنجاریی وەزیری ناوخۆ لەناو بردران.

ئەو فەرماندەیەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش دا، لیژنەیەک بۆ لەناوبردنی ئەو چەکانە پێکھێنرا و ئەو چەکە بێ مۆڵەتانەی لەناو برد و بڕیارە رۆژی چوارشەممە 13-2-2019ش، پێنج هەزار پارچە چەکی دیکە لەناو ببردرێن.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو چەکانەی لەناو بردراون چەکی خراپ بوون و بە کەڵکی بەکارهێنان نەماون.










باسنیوز
Top