داعش لە رێگەی خۆكوژه‌كانییه‌وه‌ هەوڵی راگرتنی هێرشەکانی هەسەدە دەدات

داعش لە رێگەی خۆكوژه‌كانییه‌وه‌ هەوڵی راگرتنی هێرشەکانی هەسەدە دەدات
شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی هەسەدە و چەکدارانی داعش لە دواین پێگەی داعش لە دێرزوور بەردەوامە و تادێت هێرشه‌كانی هه‌سه‌ده‌ چڕتر ده‌بنه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا چەکدارانی داعش لە رێگەی خۆکوژەکانييەوە هەوڵی راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ دەدەن.

لە دێرزوورەوە رایگەیاند، هێرشی هێزەکانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" بۆ سەر ناوچەی باغۆز وەک دواین پێگەی چەکدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات بەردەوامن.

گوتیشی چەکدارانی داعش لە رێگەی خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هەوڵی راگرتنی هێرشەکانی هەسەدە دەدەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چەکدارانی داعش لە رێگەی هێرشی پێچەوانەوەش هەوڵی راگرتنی هێرشەکانی هەسەدە دەدەن، بەڵام هەسەدە بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە.
k24-
Top