سەرەڕای قەیرانی دارایی كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ لە ڕواندز جێبەجێ كراون
كوێستان ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەموو ئەو پرۆژانەی كە تەواو نەكرابوون و لە كاتی خۆی بە نیوەچڵ ماونەتەوە بە نووسراو گەیاندوومانەتە پارێزگار و ئەنجومەنی وەزیران، دوای نەمانی قەیرانی دارایی و دابینكردنی بوودجە هەموو ئەو پرۆژانە تەواو دەكرێن و چەند پرۆژەیەكی دیكەش جێبەجێ دەكرێن، چونكە دەرخستەمان بۆ چەند پرۆژەیەكی دیكەش كردووە و بەرزمان كردوونەتەوە بۆ پارێزگار، بۆیە چاوەڕێی نەمانی قەیرانی دارایی دەكەین بۆ ئەوەی دووبارە دەست بەو پرۆژانە بکەینەوە."
قایمقامی شارۆچكەی ڕواندز دەشڵێ: "ڕواندز پێویستی بە كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ هەیە، لەوانە كارەبا، ڕێگەوبان، كۆنكریتی كۆڵانەكان، نەخۆشخانەی 50 قەرەوێڵەیی، هەندێك لەو پرۆژانە نیوەی کارەکەیان جێبەجێ كراوە، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی بەڵێندەر تەواوی نەكردوونە، بۆیە دەمانەوێت دوای دابینكردنی بوودجە ئەو پرۆژانە تەواو بكەین."
كوێستان ئەحمەد گوتیشی: "زۆر گرنگە ئەو پرۆژانە تەواو بكرێن، چونكە بە تەواوكردنی ئەو پرۆژانە زۆربەی كێشەكانی ڕواندز چارە دەبن، ئەوە نەبێت لە ماوەی ڕابردوودا دەستەوەستان وەستابین، بەڵكو گەورەترین پرۆژەی ئاو لە شارۆچكەی ڕواندز جێبەجێ كرا، هەندێك لە كۆڵانەكان كۆنكریت كران، لەگەڵ هەندێك پرۆژەی دیكە، بەڵام هەندێك پرۆژە ماون، دەبێ تەواو بكرێن"
kdp-
