له هەنگاریا هه‌ر خێزانێك چوار منداڵی ببێت ئیتر باج نادات
ڤیكتۆر ئۆربان سه‌رۆك وه‌زیرانی هەنگاریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان زۆرترین نه‌وه بهێنێته‌وه و ژماره‌ی دانیشتوانیان زیاد بێت، ئه‌و بڕیاره‌یان داوه.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و هۆكارانه‌ی وای كردووه ئۆربان ئه‌و بڕیاره بدات، ئه‌وه بوو كه پێویستیان به وه‌رگرتنی كۆچبه‌ر نه‌بێت بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ئۆربان ده‌ڵێ "له وڵاتانی ئه‌ورووپی له دایكبوونی منداڵ زۆر كه‌م بووه، بۆیه ناچارن ده‌رگا به‌رووی كۆچبه‌راندا بكه‌نه‌وه. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە هەنگاریا دووچاری ئه‌و كێشه‌یه نه‌بووه‌ته‌وه. له‌مه‌ودوا هه‌ر دایكێك 4 منداڵ یان زیاتر بهێنێته دنیاوه، سیسته‌می باج نایگرێته‌وه تا هه‌تایه و هه‌ر داهاتێك به‌ده‌ست بهێنێت به ته‌واوی بۆ خۆیه‌تی".
باسی له‌وه‌ش كرد، كه زۆرێك له وڵاتان دایكان هان ده‌ده‌ن تا منداڵ دروست بكه‌ن ته‌نیا بۆ زیادكردنی رێژه‌ی منداڵ و زیادكردنی ژماره، به‌ڵام هەنگاریا بۆ زیادكردنی ژماره هانی دایكان نادات منداڵیان ببێت، به‌ڵكو پێویستیان به منداڵه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هەنگاریا باسی له پلانێكی حكوومه‌ت كرد بۆ 3 ساڵی داهاتوو، كه له‌و پلانه‌دا سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن، به‌وه‌ی 2.5 ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاوكاری ئه‌و خانه‌وادانه ده‌كه‌ن كه كرێچین و شوقه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ماڵپه‌ڕی (BBC)ـی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هەنگاریا ساڵانه ژماره‌ی دانیشتوانی 32 هه‌زار كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌ش به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه داده‌نرێت، بۆیه حكوومه‌ت هانی دایكان ده‌دات 4 منداڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یان ببێت.
باس‌نیوز
